ئەنجومەنی بەڕێوەبردن کۆبونەوەی مانگانەی خۆی ئەنجامدا

ئەنجومەنی بەڕێوەبردن کۆبونەوەی مانگانەی خۆی ئەنجامدا

رۆژی ٤ی شوباتی ٢٠٢٦ ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە ئۆفیسی رێکخراوی ئازادبوون لە شاری سلێمانی کۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی خۆی ئەنجامدا، تیایدا تاوتوێی کۆمەڵێک پرسی تایبەت بە فیدراسوێن و تایبەت بە کۆمەڵگە کرا.

لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردرا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١١ی شوباتی ٢٠٢٦ فیدراسیۆن راپۆرتی ساڵانەی خۆی دەربارەی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان بڵاوبکاتەوەو بۆ ئەو مەبەستەش دانیشتنێکی تایبەت رێکبخات بۆ تاوتوێکردنی ناوەڕۆکی راپۆرتەکە.

هەر لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ کرا سەبارەت بە زیاتر چالاککردنی فیدراسیۆن و ئاماداکاریی کردن بۆ ئەنجامدانی کۆبونەوەی وەرزیی ئەنجومەنی گشتی فیدراسیۆن.

هەرەوەها باس لە ڕەوشی کاری رێکخراوەیی لە هەرێمی کوردستان کرا و بڕیاردرا فیدراسیۆن هەوڵبدات بۆ ئەوەی سنورێک بۆ بەرتەسکردنەوەی کاری رێکخراوەیی دابنرێت، کە دەستوری هەمیشەیی عیراق و یاسای کاری رێکخراوەکان و رێککەوتننامە نێودەوڵەتیەکان ئازادی تەواویان پێ بەخشیەوە، نابێت رێگە بدرێت کۆتوبەند لەسەر کاری رێکخراوەیی دابنرێت.

فیدراسیۆن وێنۆچکە