ئەمڕۆ شەممە، ڕێکەوتی (٢٠٢٥/١١/٠٨) لە ئۆفیسی ڕێکخراوی ئازادبوون لە شاری سلێمانی، ئەنجوومەنی گشتی فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، بە ئامادەبوونی (١٧) ئەندام، کۆبوونەوەی وەرزی ئەنجامدا.
لەسەرەتادا، بەڕێز (بابان جەعفەر)، ڕێکخەری فیدراسیۆن بەناوی فیدراسیۆنەوە بەخێرهاتنی خاتوو (ڕوناک ڕەفیق) ئەندامی نوێی فیدراسیۆنی کرد و پیرۆزبایی ئاڕاستەکرد بە بۆنەی وەرگرتنی ئەرکی ئەندامێتی لە ئەنجوومەنی بەدواداچوون. دواتر ڕاپۆرتی شەش مانگی کار و چالاکییەکانی هەردوو وەرزی لە (١٣ی٥ی٢٠٢٥ بۆ ٦ی١١ی٢٠٢٥) پێشکەشکرد.
دواتر بەڕێز (کنێر عەبدوڵڵا) ڕێکخەری ئەنجوومەنی بەدواداچوون، ڕاپۆرتی ئەنجوومەنەکەی پێشکەشکرد. پاشان بەڕێوەبەری بەشەکان ڕاپۆرتی کارەکانیان پێشکەشکرد.
دواتر لەسەر چەندین پرسی ناوخۆ و گشتی گفتوگۆکرا.
*ئامادەبوانی کۆبوونەوەکە پێکهاتبوون لە بەرێزان:-
١. کنێر عەبدوڵلا – ئەنجوومەنی بەدواداچوون
٢. ئاوات محەمەد- ئەنجوومەنی بەدواداچوون
٣. سالار فەتاح- ئەنجوومەنی بەدواداچوون
٤. ڕووناک رەفیق- ئەنجوومەنی بەدواداچوون
٥. قەیسەر ڕەحمان- ئەنجوومەنی بەدواداچوون
٦. بەختیار عەبدوڵڵا- ئەنجوومەنی گشتی
٧. د.بەسمە حبیب- ئەکادیمیای ژنان
٨. شۆخان محەمەد- ڕێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان (WOLA)
٩. گۆران صابر- ماڵی سەرکەوتن بۆ گەشەپێدانی تواناکان.
١٠. کارزان فازڵ- سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ (DHRD)
١١. کاردۆ ڕەزا- سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ (DHRD)
١٢. بابان جعفر- ڕێکخراوی ئازادبوون
١٣. جەوهەر عەزیز- ڕێکخراوی هەڵوێست
١٤. هەژار بابان- ڕێکخراوی ئاران
١٥. ئارام کەمال- ڕێکخراوی کوردستان بۆ هەموان
١٦. هەڵشۆ عبدالفتاح- ڕێکخراوی دابین
١٧. وریا باقر- سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان












