ڕۆژی شەممە بەرواری 3-5-2025 لەشاری سلێمانی، فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، بە ئامادەبوونی (٢٣) ئەندام، کۆنفرانسی بەست.
لەسەرەتادا، راپۆرتی چالاکی فیدراسیۆن بۆ ساڵانی (٢٠٢٣- ٢٠٢٥)، لەلایەن بەڕێز (شۆخان ئەحمەد) ڕێکخەری فیدراسیۆن، پێشکەشکرا، پاشان بەڕێز (جەبار عەزیز)، بەرپرسی دارایی فیدراسیۆن، راپۆرتی دارایی (٢٠٢٣-٢٠٢٥)پێشکەشکرد، پاشان ئەندامان بەکۆی دەنگ متمانەیان بە ئەنجوومەنی نوێی بەدواداچوون بەخشتی کە پێکهاتبوون لە هەریەک لە بەڕیزان (شۆڕش ئەمین، ئاوات محەمەد، فەرەیدوون حەسەن، قەیسەر رەحمان، سالار فەتاح)، وە ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن ڕاسپێردرا بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ (٧) خانمی بەربژێری کۆنفرانس، بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵیان بۆ وەرگرتنی ئەرکی ئەندامێتی لە ئەنجوومەنی بەدواداچوون.
دواتر گفتوگۆ لەسەر ئەو ماددانەی پەیڕەوکرا، کە پێویستی بە هەمواربوو، پاشان پەیڕەوی بەکۆی دەنگ پەسەندکرا، دواتر گفتوگۆ لەسەر چەند ماددەیەکی ڕێبەری کارکردن کرا، کە لەشەش مانگی رابردوودا لە لایەن لیژنەی تایبەتمەندەوە بۆ ئاسانکار لە کارکردن و چالاکی درووستکرابوو، بە کۆی دەنگ ڕێبەریش پەسەندکرا.
کۆتا بڕگەی کۆنفرانس، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێی بەڕێوەبردن و ڕێکخەربوو، کە پێکهاتوون لەم بەڕێزانەی خوارەوە:
1- بابان جەعفەر- ڕێکخەر
2- بەسمە حەبیب
3- شۆخان ئەحمەد
4- کاردۆ رەزا
5- هەڵشۆ عبدالفتاح
6- رێباز عەریب- نوێنەرایەتی پارێزگای هەڵەبجە
7- هەژار وەهاب- نوێنەرایەتی ئیدارەی گەرمیان
*ئامادەبوانی کۆنفرانس پێکهاتبوون لە بەرێزان:-
1. د.بەختیار عبداللە- ئەنجوومەنی بەدواداچوون
2. شۆڕش امین- ئەنجوومەنی بەدواداچوون
3. ئاوات محەمەد- ئەنجوومەنی بەدواداچوون
4. سالار فەتاح- ئەنجوومەنی بەدواداچوون
5. فەرەیدون حەسەن- ئەنجوومەنی بەدواداچوون
6. قەیسەر ڕەحمان- ئەنجوومەنی بەدواداچوون
7. ئەشواق نەجیب- چالاکوان
8. د.بەسمە حبیب- ئەکادیمیای ژنان
9. شۆخان احمد- ڕێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان (WOLA)
10. پێشەنگ محەمەد- ڕێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان (WOLA)
11. جەبار عەزیز- ماڵی سەرکەوتن
12. گۆران صابر- ماڵی سەرکەوتن
13. کارزان فازڵ- سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ (DHRD)
14. کاردۆ ڕەزا- سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ (DHRD)
15. توانا خسرەو- سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان (YADC)
16. بابان جعفر- ڕێکخراوی ئازادبوون
17. د.جەوهەر عەزیز- ڕێکخراوی هەڵوێست
18. ڕێباز غریب- ڕێکخراوی هەڵوێست
19. ئاسۆ محەمەد- ڕێکخراوی ئاران
20. هەژار بابان- ڕێکخراوی ئاران
21. ئارام کەمال- ڕێکخراوی کوردستان بۆ هەموان
22. دڵسۆز شەفیق- ڕێکخراوی دابین
23. هەڵشۆ عبدالفتاح- ڕێکخراوی دابین
جێگەی ئاماژەیە، کۆنفراس، بەرزترین دەسەڵاتی ناو فیدراسیۆنە و دووساڵ جارێک، ئەنجام دەدرێت.











