ڕاگەیاندراوی فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی

ڕاگەیاندراوی فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی

دژ بە ڕەشبگیری و پێشێلی مافی مرۆڤ لە سلێمانیڕاگەیاندراوی فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی

بەداخەوە لەکاتێکدا دوومانگە مووچە دابەشنەکراوە، فەرمانبەران و خەڵکی هەرێمی کوردستان بە گشتی لە دۆخێکی دارایی و دەروونی دژواردا دەژین، لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی بە ڕاگەیەندراوێک رۆژی (٢٠٢٠٥/٠٦/٢٤) سەرەتایترین مافی بە خەڵک ڕەوا نەبینی و وتی، ئێستا گونجاو نییە بۆ خۆپیشاندان. بەوهۆیەوە مووچەخۆران و چالاکوانانی مەدەنی بڕیاریاندا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لەسەر دۆخەکە گردببنەوە، بەڵام بەداخەوە هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا بە شێوەیەکی نا مەدەنی و نا یاسایی، رەشبیگیرییان دەستپیکردوو و دەیان کەس لە مامۆستا، چالاکوانی مەدەنی، ئەندامی پەرلەمان، میدیاکار، چالاکوانی سیاسی و ئەندامانی پارتەسیاسیەکان دەستگیرکراون، کە بەشێکیان تەنها نێتی خۆپیشاندانیان هەبووە و بەشداریان نەکردووە، میدیاکاران تەنها بە ئەرکی پیشەیی چوون بۆ ڕووماڵ و پێشێلی هیچ یاسایەکیان نەکردووە، ئەمە جگە لەوەی دوێنی (٢٠٢٠٥/٠٦/٢٥)، وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی رایانگەیاند (١١) کەسیان بە یاسایی ڕێکخستنی خۆپیشاندان، ژمارە (١١)ی ساڵی (٢٠١٠) ماددەی (١٠) دەستگیرکردووە، لە کاتێکدا یاساکە تەنها پۆلیسی ڕاسپاردووە بەجێبەجێکردنی ئەم ئەرکە نەک ئاسایش و هیچ دەزگایەکی تری ئەمنی.

٢٦/٠٦/٢٠٢٥

Baban Jaafar وێنۆچکە