کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی؛ بزمارێکی تر لە تابووتی بژێوی خەڵک

کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی؛ بزمارێکی تر لە تابووتی بژێوی خەڵک

لە بەرامبەر دەستکاریکردنی هەژمارکردنی نرخی کارەبا و گرانی نرخەکەی و نەگونجانی لەگەڵ داهاتی خێزان لە هەرێمی کوردستان، هەروەها ئەنجامدانی چەندین پێشلکاریی رێنمایی ژمارە یەکی ساڵی2025 ی وەزارەتی کارەبا، لە لایەن خودی وەزارەتی کارەباوە، فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەده نی ، ئەمڕۆ 24ی شوباتی 2025 لەلای داواکاری گشتی یاداشتێکی تۆمارکرد و داواکاری گشتی لە وردەکاری ئەو پێشێلکاری و نادادپەروەری ئاگادار کردەوە، دواتر لەبەردەم کەناڵەکانی راگەیاندن، وردکاریەکەی خستەڕوو کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:-
هەڵوێستی فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، دەربارەی گۆرانکاریی لە هەژمارکردنی نرخی کارەبا
هەموان ئاگادارن، ئێمە لە (5/10/2025) لە راپۆرتێکدا کە بەرهەمی چەند گفتوگۆ و راوێژبوو بە خەڵکی تایبەتمەند، کەلێنەکانی ئەم پرۆژەیەمان خستەڕوو، بە فەرمیش راپۆتەکەمان گەیاندن، پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، داوامانکرد، کەلێنەکان پڕبکرێتەوە و نرخ دابەزێندرێت بەڵام بەداخەوە، کە گوێنەگیرا. ئەمڕۆش هاتووین یاداشتی خۆمان پێشکەشی داواکاری گشتی بکەین، کە لەسەر ئەم باسە هەنگاوی تر بنین و کاری جدی لەسەر بکە.
پڕۆژەی (ڕووناکی) کە وەک خزمەتگوزارییەکی مۆدێرن و ٢٤ کاتژمێری ناسێندرا، جێگەی دەست خۆشیە، بەڵام ئەگەر بەم شێوەیەی ئێستا بەردەام بێت، بە دڵنیایی کودەتایەکی تری ئابوورییە، دژی گیرفانی خەڵکی داهات مامناوەند و کەم، کە زۆرینەی کۆمەڵگەن.
ئاشکرایە لای هەموان، نرخی کارەبا بە ڕێژەی ٤٠٠٪ (چوار هێندە) زیاد کراوە بەراورد بە نرخەکانی پێشتر، قۆناغی یەکەم لە ١٨ دینارەوە کراوە بە ٧٦ دینار، هەموو قۆناغەکانی تریش هەروا. ئەمە لە کاتێکدایە بڕی یەکە ڕێپێدراوەکانیش کەمکراونەتەوە. لە سیستمەکەی پێشوو (450) کیلۆوات بوو، ئێستا (400)، بەپێی ئامارە نێودەوڵەتییەکان (وەک بانکی جیهانی و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی)، بەڵێ، ژمارەی ٦٠٠٠ دۆلار وەک تێکڕای داهاتی ساڵانەی تاک بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دادەنرێت. بەڵام ، دەبێت ئاگاداری ئەو “خەڵەتاندنە” بین کە لە پشت ئەم ژمارەیەوە هەیە، بەتایبەت لە هەرێمی کوردستان. لێرەدا ڕوونی دەکەينەوە بۆچی ئەم ٦٠٠٠ دۆلارە گوززارشت لە ڕاستی ژیانی خەڵک ناکات:
1. جیاوازی زۆری چینایەتی:کاتێک دەوترێت داهاتی تاک ٦٠٠٠ دۆلارە، ئەمە بەو مانایە نییە کە هەموو کەسێک ئەو پارەیەی دەست دەکەوێت. ئەم ژمارەیە لە ئەنجامی دابەشکردنی “کۆی داهاتی نەوت و چالاکییە ئابوورییەکان” بەسەر “ژمارەی دانیشتووان” دێتە بەرهەم. لە هەرێمی کوردستان، بەشێکی زۆری داهات لە دەستی نوخبەیەکی کەمی سیاسی و بازرگاندایە، لە کاتێکدا زۆرینەی خەڵک فەرمانبەرن یان کاسبکارن و داهاتیان زۆر لەوە کەمترە.
2. کێشەی “مووچە” لە هەرێمی کوردستان ئەم ٦٠٠٠ دۆلارە لەسەر کاغەزە. لە واقیعدا، داهاتی تاک لە هەرێم بەستراوەتەوە بە مووچەی حکومەتەوە. کاتێک مووچە ٣ بۆ ٤ مانگ دوا دەکەوێت، داهاتی “ڕاستەقینە” و “بەردەست” بۆ هاوڵاتی سفر دەبێتەوە. ئەو ٦٠٠٠ دۆلارە تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت و قەرزەکانی کۆمپانیاکانیشی تێدایە، کە ناچێتە گیرفانی هاوڵاتییەوە.
3.هێزی کڕین لە ئابووریدا گرنگ نییە چەندت هەیە، گرنگ ئەوەیە ئەو پارەیەت چی بۆ دەکڕێت؟ لە وڵاتێکی وەک (ئێران)، کە خراترین سیستمی سیاسی و ئابووری هەیە و ئێمەش وەک نموونەیەکی شکستخواردووی باسی دەکەین، کەچی داهاتی تاک لەلای ئەوان وێرانی ئەوەی نزیکەی ٤٥٠٠ دۆلارە، بەڵام بەو پارەیە دەتوانێت سێ هێندەی هاوڵاتییەکی هەرێم پێداویستی بکڕێت (چونکە کارەبا، سوتەمەنی، و نان پاڵپشتی حکومەتیان لەسەرە) لە (هەرێمی کوردستان)، هاوڵاتی دەبێت پارەی کارەبای گران، ئاوی گران، تەندروستی تایبەت، و خوێندنی ئەهلی بدات. ئەمە وادەکات ئەو ٦٠٠٠ دۆلارە لە واقیعدا وەک ٢٠٠٠ دۆلار دەربکەوێت.
4. کەرتی تەندروستی و پەروەردەش؛ لە خزمەتگوزارییەوە بۆ بازرگانی گۆڕاون، هاوڵاتی هەرێم لە لایەکەوە کارەبای لێ گران دەکرێت، لە لایەکی ترەوە زیاتر لە ٩٠٪ی کەرتی تەندروستی کراوە بە پارە و دراوە بە کەرتی تایبەت؛ نەخۆشخانە حکومییەکان خەریکە دەبنە بینایەکی چۆڵ و بێ دەرمان.
5. خوێندن کە مافێکی سەرەتاییە، خەریکە بە تەواوی دەبێتە “ئەهلی” و خێزانەکان ساڵانە ملیۆنان دینار لە خوێندنی منداڵەکانیان خەرج دەکەن چونکە ئاستی خوێندنی حکومی بە ئەنقەست دادەبەزێندرێت.
با بەراوردکارییەکیش ڕوونی بکەینەوە چۆن غەدرمان لێکراوە:
وڵات / هەرێم داهاتی ساڵانەی تاک نرخی کیلۆوات (بە سەنت) دۆخی خزمەتگوزارییەکانی تر
هەرێمی کوردستان $6,000 **~٦ سەنت تەندروستی و خوێندن بە پارەیە، مووچە دەفەوتێت
ئێران $4,500 ~١ سەنت کارەبا و سوتەمەنی زۆر هەرزان و پاڵپشتیکراون
کوەیت و سعودیە $30,000 – $35,000 | ~١ بۆ ٥ سەنت داهات ٥ هێندەیە، کارەبا هەرزانترە و تەندروستی بێبەرامبەرە
ئەمریکا 75,000$ ١٣ سەنت داهات ١٢ هێندەیە، نرخەکە تەنها ٢ هێندەی لای ئێمەیە
ئەوروپا (ئەڵمانیا)** 50,000$ ٣٥ سەنت نرخ گرانە بەڵام مووچە لە کاتی خۆیەتی و تەندروستی بێبەرامبەرە
سەیر بکەن، هاوڵاتییەکی (کوەیتی) داهاتی ساڵانەی (٥٠ ملیۆن دینارە)، کەچی حکومەتەکەی یەکەی کارەبای بە (١٠ دینار) دەداتێ. بەڵام فەرمانبەری ئێمە کە داهاتی ساڵانەی (ئەگەر مووچەی بدەنێ) ناگاتە (٩ ملیۆن دینار)، دەبێت یەکەی کارەبا بە (٧٦ دینار) دەست پێبکات! ئەمە کوێی دادپەروەرییە؟
لە (ئەمریکا)، کە گەورەترین هێزی ئابووری دنیایە و داهاتی تاک تێیدا (١٢ هێندەی) هەرێمە، نرخی کارەبا تەنها (١٩٥ دینارە). ئەگەر بەپێی ڕێژەی داهات بێت، دەبوو کارەبا لە ئەمریکا ١٠٠٠ دینار بێت، یان کارەبای ئێمە ١٥ دینار بێت بۆ ئەوەی هاوسەنگ بێت.”
ئەنجامی ئەم هاوکێشەیە چییە؟
لە هیچ شوێنێکی ئەم دنیایەدا نییە، حکومەتێک مووچەی فەرمانبەرەکەی پاشەکەوت بکات، پلەبەرزکردنەوەی ڕابگرێت، نەخۆشخانە و قوتابخانەی لێ بکات بە پارە، و لە کۆتاییشدا بێت نرخی کارەبا (٤٠٠٪) گران بکات.
داواکارییەکان:
ئێمە ڕایدەگەیەنین کە ئەم نرخە نوێیە لەگەڵ داهاتی ڕاستەقینەی خەڵک ناگونجێت. بازاڕی کوردستان خاو بووەتەوە، هێزی کڕین نەماوە. ناکرێت حکومەت وەک “کۆمپانیایەکی قازانجخواز” مامەڵە لەگەڵ خەڵکی خۆی بکات.
داوا دەکەین:
١- نرخەکان بگەڕێنەوە بۆ باری پێشوو یان نرخێکی گونجاو کە لە ١٥ بۆ ٢٠ دینار تێپەڕ نەکات.
٢- تا کێشەی مووچە و پلەبەرزکردنەوە و دۆخی کاسبکاران چارەسەر نەکرێت، نابێت هیچ بارگرانییەکی تر بخرێتە سەرشانی خەڵک.
 
فیدراسیۆن وێنۆچکە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *