کەسایەتیە ئەندامەکان

کنێر عەبدوڵا حەمە عەزیز، ئەندامی ئەنجومەنی بەدواداچوون – فیدراسیۆنی رێکرخاوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی

لەدایکبوی ساڵی ١٩٧٠ و بەکالۆریوس لە زمانی عەرەبیدا هەیە لە ساڵی ١٩٩١.
– ماوەی ٨ ساڵ لە بواری پەروەردە وەک مامۆستا کاری کردوە.
– لە ساڵی ١٩٩١ ەوە لە رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنیی و بواری ژنان کار دەکات.
– لە ساڵی ٢٠٠٠ ەوە لە بواری نوسین کار دەکات، خاوەنی سەدان وتارو دەیان توێژینەوەیە لە بواری ژنان.
– ماوەی ٩ ساڵ بەرپرسی لیژنەی ژنان بوە لە خولی یەکەمی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی .
– ٢٠ کتێبی چاپکراوی هەیە وبەهۆی توێژینەوەکانێوە بانگێشتی چەندین کۆنفرانسی وڵاتانی ئەوروپا کراوە.
– یەکێکە لە دامەزرێنەرانی بزوتنەوەی ریفراندۆم لە کوردستان ساڵی ٢٠٠٣.
– یەکێکە لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی سەلامەتی ترافیک لە کوردستان ساڵی ٢٠٠٧.
– یەکێکە لە دامەزرێنەرانی ناوەندی ئەرشیفی ژنی کورد لە ساڵی ٢٠١٩.
– لە ساڵی ٢٠١٠ تا ساڵی ٢٠٢٢ سەرنوسەری گۆڤارێکی روناکبیری ژنان بوە بە ناوی تەوار کە تایبەت بوە بە سکرتاریەتی یەکێتی ژنانی کوردستان.

قەیسەر ڕەحمان ئەحمد، ئەندامی ئەنجومەنی بەدواداچوون – فیدراسیۆنی رێکرخاوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی

 ساڵی ١٩٧٦ لە گوندی بەڵخەی هەورامان لە دایک بووە.

ئەزمونی ٢٠ ساڵ کارکردنی لە بواری ڕگەیاندن، چالاکی مەدەنی و کاری ڕێکخراودا هەیە، چەندین پڕۆژەی لە بواری مافی مرۆڤ، پاراستن و سەوزکردنی ژینگە و میدیادا جێبەجێکردووە. هەروەها چەندین ڕاهێنانی لەوبوارانەدا لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات وەرگرتووە.

ساڵی ٢٠٠٣ دەستی بە کاری ڕۆژنامەنوسی کردووە، ساڵی ٢٠٠٥ دەبێتە دەستەی دامەزرێنەری ڕدیۆی دەنگی نوێ و ساڵێک دواتر دەبێتە بەڕێوەبەری ڕادیۆکە.

لە ساڵانی ٢٠٠٧،٢٠٠٦،٢٠٠٥ ئەندامی بۆردی (ACDI/VOCA)ی ئەمریکی بووە لە هەڵەبجە، کە ١٢ پڕۆژەی گەورەی خزمەتگوزاریان لە شارەکەدا ئەنجامداون.

ساڵی ٢٠١٢ ڕێکخراوی نوێی دادەمەزرێنێت بۆ زیاتر  کارکردن لە بوارەکانی مافی ژنان، پاراستنی ژینگە و میدیا. بۆ ماوەی (١٢) بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکە بووە.

خاوەنی هەردوو بیرۆکەی فیستیڤاڵی هەنار و فیستیڤاڵی خۆراکی گیایی و سروشتییە، کە بونەتە هۆی دروست کردنی دەرفەتی کار بۆ هەزاران کەس و ڕاکێشانی خەڵکی شارەکانی تر بۆهەڵەبجە و دروست کردنی بازارێک بۆ جوتیاران و خەڵکی پارێزگای هەڵەبجە بەگشتی.

دامەزرێنەری سەکۆی هاودەنگی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجەیە، بە مەبەستی گەشەپێدانی کاری مەدەنی و پێکەوە کارکردنی ڕێکخراوە (NGO) لە پارێزگای هەڵەبجە، ساڵی ٢٠٢٢.

ساڵی ٢٠٢٢ لەلایەن کونسوڵی ئەمریکا لە هەولێر دیاری کرا بۆ بەشداری کردن لە بەرنامەی (سەردانیکەرانی ڕێبەرایەتی نێودەوڵەتی) لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

ساڵی ٢٠٢٥ بووە بە ئەندامی ئەنجوومەنی بەدواداچوون لە فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکان.

ساڵی ٢٠٢٥ لەلایەن کونسوڵی وڵاتی چین لە هەولێر دیاری کرا بۆ بەشداری کردن لە بەرنامەی (ژینگەی بازرگانی لەسەر بنەمای یاسا و نێودەوڵەتی بۆ وڵاتانی (BRI)) لە وڵاتی چین.

ئێستا ڕاوێژکاری ڕێکخراوی نوێیە لە هەڵەبجە و ئەندامی ئەنجوومەنی بەدواداچوون لە فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکان