رۆژی ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، لە ئۆفیسی ڕێکخراوی کوردستان بۆ هەموان، کۆبوونەوەی ئاسایی مانگانەی خۆی ئەنجامدا.
ئەو پرسەکانەی تاوتوێکران بریتی بوون لە:-
هاوڕییان، سبەی لە ڕێکخراوی کوردستان بۆ هەموان، ڕێکەوت:١٢-١٠-٢٠٢٥ – کاتژمێر :٠٢:٠٠ بۆ ٠٤:٠٠، کۆبوونەوەی ژمارە (٨) ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن دەکەین.
تەوەرەکانی کۆبوونەوە:
1. پێداچوونەوە بە بڕیارەکانی کۆبوونەوەی پێشوو.
2. پەسەندکردنی پۆڵەسی فیدراسیۆن سەبارەت بە هەموو جۆرە هەراسنکردن و لادانێک.
3. پەسەندکردنی پۆڵەسی فیدراسیۆن، سەبارەت بە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی ناوخۆ و دەرەوە.
4. راپۆرتی بەشی سەرچاوە مرۆییەکان لەسەر (هەڵسەنگاندنی ناوخۆ، خولی تواناسازی دووەم).
ئەندامانی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن گفتوگۆیان کرد دەربارەی پلان و چالاکیەکانی فیدراسیۆن و هەنگاوەکانی ئایندە و ئەو پلانەی بۆ چالاکیەکان ئێستا لە جێبەجێکردن دایە.










