سەنتەری پەرەپێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ
میكانیزمی كاركردن :

بڵاوكردنەوەی هۆشیاری یاساییو بنەماكانی پاراستنی مافی مرۆڤ لە ناوەندە رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی و دەزگا فەرمییەكاندا و ئەنجامدانی خولی راهێنان و ۆرك شۆپ و كۆنفرانس بۆ توێژە جیاوازەكان.
چاودێریكردنی دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردن و دادوەری، بەمەبەستی دەستنیشانكردنی پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ و خستنە ڕووی پێشنیار بو ئەنجامدانی چاكسازی لە ڕێگەی ئامادەكردن و بڵاوكردنەوەی راپۆرت و ڕاپرسی و توێژینەوەی زانستی سەبارەت بە دۆخی دیموكراسی و سەروەری یاسا و بنەما نیودەوڵەتییەكانی مافی مرۆڤ و ئەنجامدانی هەڵمەتی داكۆكی و پاڵپشتیكردن.
دابینكردنی خزمەتگوزاری (بەڕێوەبردنی حاڵەت، یاسایی و تەندروستی دەرونی كۆمەڵایەتی) بۆ ئەو قوربانییانەی پێوەرەكانی دابینكردنی خزمەتگوزاری دەیانگرێتەوە.
بڵاوكردنەوەی هۆشیاری تەندروستی دەرونی كۆمەڵایەتی لە ناوەندە رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی و دەزگا فەرمییەكاندا و ئەنجامدانی خولی هۆشیاری و راهێنان و ۆرك شۆپ بۆ توێژە جیاوازەكان.
سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان

ڕێکخراوێکی ناحکومی لاوانەیە ،کار دەکات لە پێناو گەشەپێدانی تواناکانی لاوان و پێگەیاندنی لاوان تا ببنەپێشەنگ لە گۆڕانکارییە ئەرێنییەکان لە کۆمەڵگەدا ، کاری لە پێشینەی سەنتەر پاراستنی شوناس و هۆشیارکردنەوەی لاوان و ئاڕاستەکردنیان بۆ خزمەتکردن بەخود و سودی گشتی
سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان لە (۲۳ـ۱۲ـ۲٠٠۱) دامەزراوە ماوەی ۲٤ ساڵە وەک ڕێکخراوێکی لاوانە بەبێ جیاوازی خزمەت پێشکەشی لاوان ئەکات و خاوەنی پێگەیەکی بەهێزە لەناو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و جێ دەستی دیارە لە خەباتی مەدەنی و کاری خۆبەخشی لە هەرێمی کوردستاندا
رێکخراوی ئاران بۆ پەرەپێدانی کلتوری مەدەنی

ئاران رێکخراوێکی ناحکومی ناحیزبی قازانج نەویستە، ساڵی 2013 لە هەرێمی کوردستان دامەزراوەو لە فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە، لە بوارەکانی چاودێری و سەروەری یاسا و ژینگە و پەرەپێدانی دیموکراسی کاردەکات، ساڵی 2017 لە فەرمانگەی رێکخراوەناحکومیەکانی حکومەتی فیدراڵ لە بەغدا تۆمار کراوە، لە ساڵی 2014 وە ئەندامی فیدراسوێنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیە،
رێکخراوی کوردستان بۆ هەموان
رێکخراوێکی ناحکومی قازانج نەویستە، ساڵی 2014 لە هەرێمی کوردستان دامەزراوەو لە فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە، لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی ئاشتیانەی دەسەڵات لەسەربنەمای دەنگی هاووڵاتیان، پێکەوە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی کاردەکات، ساڵی 2021 لە فەرمانگەی رێکخراوەناحکومیەکانی حکومەتی فیدراڵ لە بەغدا تۆمار کراوە، لە ساڵی 2015 وە ئەندامی فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیە.

ڕێکخراوی ھاریکاری یاسایی ژنان
ڕێکخراوێکی ناحکومی قازانج نەویستە، ساڵی ٢٠٠٨ لە هەرێمی کوردستان دامەزراوەو لە فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە، لە بوارەکانی ژنان و یاسایی کاردەکات، ساڵی ٢٠٢١لە فەرمانگەی رێکخراوەناحکومیەکانی حکومەتی فیدراڵ لە بەغدا تۆمار کراوە، لە ساڵی ٢٠٠٩وە ئەندامی فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی یە.






