شاندێکی فیدراسیۆن سەردانی دامەزراوەی پەی دەکات

شاندێکی فیدراسیۆن سەردانی دامەزراوەی پەی دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتی (٢٠٢٥/١١/٢٦) شاندێکی فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، سەردانی دامەزراوەی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان، کرد.

شاندەکەی فیدراسیۆن پێکهاتبوون لە بەڕێزان (ڕوناک ڕەفیق، سالار فەتاح، بابان جەعفەر ، ڕیباز کەمال، ئەشواق نەجیب) و لەلایەن بەرێزان (د.سەروەر عەبدولرەحمان و ئارێز دارا) لە پەی پێشوازی کران.

ئامانجی سەردانەکە، دووپاتکردنەوەی پشتیوانی فیدراسیۆن بوو بۆ دامەزراوەی پەی و تاوتوێکردنی کاری هاوبەش و هاوکاری نێوان هەردوولا بوو بۆ یەک لەپێناو خزمەتی کاری ڕێکخراوەیی و کۆمەڵگەی مەدەنی.

فیدراسیۆن وێنۆچکە