فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کۆبوونەوەی وەرزی دەبەستێت

فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کۆبوونەوەی وەرزی دەبەستێت

ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی (٢٠٢٥/٠٨/٠٩) لە ئۆفیسی ڕێکخراوی ماڵی سەرکەوتن لە شاری سلێمانی، ئەنجوومەنی گشتی فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، بە ئامادەبوونی (٢٠) ئەندام، کۆبوونەوەی وەرزی ئەنجامدا.

لەسەرەتادا، (بابان جەعفەر)، ڕێکخەری فیدراسیۆن بەناوی فیدراسیۆنەوە بەخێرهاتنی خاتوو (کنێر عەبدوڵڵا) کرد بۆ ناو فیدراسیۆن و وەرگرتنی ئەرکی ئەندامێتی لە ئەنجوومەنی بەدواداچوون. دواتر ڕاپۆرتی ڕێکخەری لەسەر وەرزی یەکەمی کارکردن پێشکەشکرد.

دواتر ئەندامانی ئەنجوومەنی بەدواداچوون سەرنجەکانیان پێشکەشکرد. پاشان بەڕێوەبەری بەشەکان ڕاپۆرتی کارەکانیان پێشکەشکرد. دواتر بەڕێز (شۆڕش ئەمین) ئەندامی ئەنجوومونی بەدواداچوون، پوختەی راپۆرتی مێزگردی پرۆژەی ڕووناکی پێشکەش کرد و گفتوگۆ لەسەر چالاکی دووەم کرا.

پاشان بەڕێز (قەیسەر رەحمان) ئەندامی ئەنجوومونی بەدواداچوون، پێشنیارێکی پێشکەش بە ئەندامان کرد.

*ئامادەبوانی کۆبوونەوەکە پێکهاتبوون لە بەرێزان:-

١.شۆڕش ئەمین- ئەنجوومەنی بەدواداچوون

٢. ئاوات محەمەد- ئەنجوومەنی بەدواداچوون

٣. سالار فەتاح- ئەنجوومەنی بەدواداچوون

٤. فەرەیدون حەسەن- ئەنجوومەنی بەدواداچوون

٥. قەیسەر ڕەحمان- ئەنجوومەنی بەدواداچوون

٦.کنێر عەبدوڵلا – ئەنجوومەنی بەدواداچوون

٧. ئەشواق نەجیب- چالاکوان

٨. د.بەسمە حبیب- ئەکادیمیای ژنان

٩.پێشەنگ محەمەد- ڕێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان (WOLA)

١٠.گۆران صابر- ماڵی سەرکەوتن بۆ گەشەپێدانی تواناکان.

١١. کارزان فازڵ- سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ (DHRD)

١٢. کاردۆ ڕەزا- سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ (DHRD)

١٣.بابان جعفر- ڕێکخراوی ئازادبوون

١٤. شاجوان بەکر- ڕێکخراوی ئازادبوون

١٥. د.جەوهەر عەزیز- ڕێکخراوی هەڵوێست

١٦. ڕێباز غریب- ڕێکخراوی هەڵوێست

١٧.هەژار بابان- ڕێکخراوی ئاران

١٨. ئارام کەمال- ڕێکخراوی کوردستان بۆ هەموان

١٩.هەڵشۆ عبدالفتاح- ڕێکخراوی دابین

٢٠. وریا باقر- سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان

فیدراسیۆن وێنۆچکە