لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکی ڕاپۆرتی پرۆژەی ڕووناکی ڕاگەیندرا

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکی ڕاپۆرتی پرۆژەی ڕووناکی ڕاگەیندرا

ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێککەوتی (٢٠٢٥/١٠/٠٢) لە ئۆفیسی ڕێکخراوی دابین، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکی ڕاپۆرتێک لەسەر پرۆژەی ڕووناکی بڵاوکرایەوە.

لەسەرەتادا باس لە ئامانجەکانی پرۆژی ڕووناکی کرا کە بریتییە لە:-

1 – تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026 کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هەموو هەرێمی کوردستان

دابیندەکرێت بەنرخێکی کەمتر لەپێشوو.

2 – کوردستانێکی پاکتر و تەندرووستر )نەمانی ژاوەژاو و پیسکردنی ژینگە لەلایەن مۆلیدە

تایبەتەکانی گەڕەکەکان( .

3 – ئاسانکردنی ژیانی ڕۆژانە )دەتوانیت هەر ئامێرێک لە هەر کاتێک بەکاربهێنیت( .

4 – بەرەپێشچوون و پەرەپێدانی کوردستان )ڕەخساندنی هەل و مەرجی زیاتر بۆ پەرەپێدانی

کارە بازرگانییەکان لە هەرێمی کوردستان(

دواتر باس لە هەوڵەکانی فیدراسیۆن کرا و بەڵگە پێشکەش کرا بۆچی باس پرۆژەکە ئامانجی یەکەمی خۆی کە کارەبای بەردەوامە بە نرخی هەرزاتر بە دینەهێناوە.

بنەماکان:

1-دەستووری هەمیشەیی عێراق (٢٠٠٥):

*هەرچەندە لە دەستووری هەمیشەیی عێراق بە ڕوونی باسی “نرخی ڕەمزی” نەکراوە بۆ خزماتگوزارییە سەرەکیەکان، بەڵام چەندین ماددەی دەستوری ئەرکی دابینکردنی ژیانێکی شایستە دەخەنە ئەستۆی دەوڵەت و پێویستە گوزەرانی هاوڵاتیان لەبەرچاو گیرابێت.

*ماددەی (٢٨) بڕگەی دووەم :”خاوەن داهاتە کەمەکان لە باج دەبەخشرێن، بە جۆرێک کە دەست نەخرێتە سەر کەمترین ئاستی پێویست بۆ بژێوی.”

2-یاسای ژمارە (٦) ی ساڵی ٢٠٢١ یاسای وەزارەتی کارەبا لە هەرێمی کوردستان– عێراق:

بە گوێرەی یاساکە لە ماددە (٤) بڕگەی چوارەمدا هاتووە :”دیاری کردنی نرخەکانی کارەبا لە لایەن وەزیرەوە دەبێت، بە ڕەزامەندی ئەنجومەن و بەرزکردنەوەی بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، بۆ ڕەزامەندیدان لەسەری، بە مەرجێک ئەو بارودۆخ و گۆڕانکارییانەی لەسەر تێچووی کارەبا و بژێویی هاوڵاتیان ئابوری هەرێم ڕوودەدەن لە بەرچاو بگیرێن”.

3-ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ:

*“مافەکانی مرۆڤ، بریتەیە لەو مافانەی کە ناتوانرێت بە بێ ئەوە، بڵێین مرۆڤەکان بە شێوەیەکی شکۆمەندانە دەژین”.

تێبینی مێزگرد:

1-داتاکان باسی ئەوە دەکەن، زۆرینەی بەشداربوان 67% لە ئاستی یەکەم و دووەم واتە (1 تا ٨٠٠) کیلۆ وات.

2-بەزرکردنەوەی نرخی کارەبا. بۆ نموونە نرخەکان لە 18 دینار لە پۆلی یەکەمەوە بۆ 72 دینار بەرزکراوەتەوە، ئاستی یەکەم لە ٤٠٠ کیلۆ کۆتایی دێت، کاتێک لە سیستمی پێشوو، ئاستی یەک تا 450 کیلۆوات بوو.

3-رەچاونەکردنی داشکاندن، واتە هەموو خاوەن داهاتە جیاوازەکان بە هەمان ئاستدا دەڕۆن.

4-نرخی کارەبای پیشەسازییە گەورەکان پێوستە لەمەی دانراوە زیاتربێت، پیشەسازی هەیە 10 بۆ 15 مێگا بەکاردەهێنت.

5-نرخی کارەبای بازرگانیش دەبێت بە چەند تایپێک بێت، چۆن دەکریت فرۆشگایەکی کۆڵان و مارکێتێکی گەورە یان چیشتخانەیەک وەک یەک کارەبایان بۆ هەژمار بکرێت.

6-پێویستە حکومەت بیر لە هەموو رێگاکان بکاتەوە بۆ دابەزاندنی ئەم نرخەی ئێستا، بۆ نموونە لە وڵاتێکی وەک ئوردن، ژمارەی ئامێری مۆبایلی دەستی خەڵک خەمڵێنراوە و پارەی ئەو وزەیەی بۆ بارگاوی کردنەوەی پێویستە (شەحن) لەسەر کۆمپانیاکانی پەیوەندییە، نەک خەڵک.

7-دیاریکدرنی نرخ دەبوو کاری هەموو وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بێت، نەک یەک تیم لە ئەنجوومەنی وەزیران. ئایە پرسیار لە وەزارەتی پلاندانان کراوە داهاتی خەڵک چەندە؟ بۆ ئەوەی بزانن مانگانە چەندی لێ وەربگرن بۆ کارەبا؟. ئەمان تەنها حسابی ئەوەیان کردووە کە کارەبا تێچووی چەندە و بەچەند بیفرۆشن خەرجییەکانی دەردەهێنێتەوە، ئەمە هەڵەیە چونکە خەڵک ناتوانێت ئەو پارەیە بدات.

8-مەوادی باش بۆ سۆلار و بۆ ئامێرەکانی کارەبایی

9-بەراوردکاری نێوان کارەبای حکومەت و مۆلیدە هەیە بە هەموو شێوەیەک. خەڵک لە فشارێکەوە بۆ فشارێکی تر.

چوارەم: تێڕوانین و ڕوونکردنەوەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لەسەر پڕۆژەی ڕووناکی

1.گەڕانەوەی بەشێکی خەرجی کارەبایە بۆ حکومەت، کە ئەم ڕێژەیە تا ئێستا زۆر کەم بووە و خەڵکێکی زۆر پارەی کارەبای نەداوە. بە پێی ئامارەکان ساڵی (2017)، حکومەت سی ملیار و پێنج سەد میلیۆن دۆلاری بۆ کارەبا خەرجکردووە، لە باشترین دۆخدا، تەنها پێنج سەد ملیۆن دۆلاری دەست کەوتۆتەوە.

2.لەهەردوو ئاستی یەكەم و دووەم، (1 تا 800) کیلۆوات و (72 تا 108 دینار)، پاڵپشتی خەڵک دەکرێت، چونکە نرخی یەک یەکەی بەرهەم هاتووی کارەبا بۆ یەک کاتژمێر (120) دینارە.

3.کۆژاندنەوەی (3200) مۆلیدەی کارەبا، تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە لە هەموو هەرێم. جگە لە سوودی ژینگەیی، ڕاستەخۆ سوودی تەندرووستی هەیە، چونکە دەیان کەیسمان هەیە کە تووشی نەخۆشی بوون بە بۆنەی دووکەڵی مۆلیدەوە.

4.کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر تۆڕەکانی کارەبای نیشتمانی و زیادکردنی ژمارەی هاوڵاتیان بۆ تۆڕی کارەبا، کە لە رابردوودا نەمانتوانیوە بەشداری نوێ وەربگرین.

5.دابینکردنی کارەبا بۆ بەشێک لە پیشەسازی و بازرگانییە گەورەکان، کە بەردەوام داوای زیادرکردنی وزە دەکەن و نەمانتوانیوە بۆیان دابین بکەین.

6.ئێمە لە ئێستادا ناتوانین ئەو گرێبەستەی ئامادەکراوە بۆ خاوەن مۆلیدەکان بڵاوبکەینەوە. چونکە وردەکاری زۆری تێدایە و ئاسان نییە، بۆ تیگەیشتن و پێمان وایە بەلاڕێدا دەبرێت. بەڵام هەر خاوەن مۆلیدەیەک کە دێت بۆ گرێبەستەکە، خاڵ بە خاڵی بۆ دەخوێنینەوە و لایەنی واژووکاریش، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەکانی کارەبایە لە پارێزگاکان.

راپۆرتی فیدراسیۆن:

Baban Jaafar وێنۆچکە