رۆژی سێ شەممە، (٢٠٢٦/٠١/٠٦)، فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکان لە هۆڵی سەنتەری چالاکی گەشەپێدانی لاوان لە سلێمانی، میوانداری ژمارەیەک کەسایەتی (سیاسی، رۆژنامەوان، چالاکوانی مەدەنی و نوێنەری تۆڕ و ڕێکخراوکان) کرد، بۆسازکردنی مێزگردێک.
ئامانج لە مێزگردەکە، گفتوگۆکردن بوو لەسەر ڕەشنووسی ڕاپۆرتێک کە فیدراسیۆن ئامادەی کردووە، لەسەر دۆخی هەرێمی کوردستان.
بەشداربوان سەرەنجی بەنرخیان پێشکەشی دەستەی ئامادەکاری ڕاپۆرتەکەکرد.
بڕیارە هەفتەی داهاتوو راپۆرتەکە بخرێتە بەردەستی ڕایگشتی.















