کۆبونەوەی هاوبەشی هەردوو ئەنجومەنی بەدواداچوون و کارگێڕی

کۆبونەوەی هاوبەشی هەردوو ئەنجومەنی بەدواداچوون و کارگێڕی

ئەنجام دەدەن

رۆژی دووشەمە، ٣ی١١ی ٢٠٢٥، ئەنجومەنی بەدواداچوون و بەڕێوەبردنی فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، لە ئۆفیسی ڕێکخراوی دابین، بۆ گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێک کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان ئەنجامدا.
لەسەرەتادا گفتوگۆ لەسەر پرۆژەیەکی نوێ کرا، پاشان بڕیار لەسەر چەند چالاکییەک درا بۆ ئیدانەکردنی مامەڵەی دامەزراوە ئەمنیەکان لەگەڵ ڕێکخراوەکان لە هەموو هەرێم.
پاشان، ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن کۆبوونەوەی ئاسایی مانگانەی خۆی ئەنجامدا. گفوتگۆی کرد لەسەر:-
1. ئامادەکارییەکانی لیژنەی تایبەتمەند بۆ ڕاپۆرتی ساڵانەی فیدراسیۆن.
2. ئامادەکارییەکانی بۆ دووەم خولی بەهێزکردنی توانای ڕێکخراوەکان.
3.ئامادەکارییەکانی کۆبوونەوەی وەرزی ئەنجوومەنی گشتی لە (٠٨/١١/٢٠٢٥).
4. دەستکردن بە کارەکانی پرۆسەی خۆهەڵسەنگاندن.
 
فیدراسیۆن وێنۆچکە