پێناسە: فیدراسیۆن تۆڕێكی سەربەخۆی بێلایەنی خۆبەخشە، لەکۆمەڵێک رێکخراوی ناحکومی و چالاكوانانی مەدەنی پێكدێت؛ وەك گروپێكی فشار بۆ بەدیهێنانی بنەماكانی دیموكراسی و بەرگریكردن لە مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان و عێراقدا كاردەكات.
- دروشمی فیدراسیۆن: (شكۆمەندی مرۆڤ، سەروەریی یاسا، بە كولتووركردنی بەها دیموكراسییەكان).
- سنوری کارکردن: فیدراسیۆن لە هەرێمی کوردستان و عێراق کاردەکات.
- نوسینگە: فیدراسیۆن نوسینگەی نییە، بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانی نوسینگەی ڕێکخراوە ئەندامەکانی بەکاردەهێنێت.






