رۆژی یەکشەممە، ٢٠٢٥/٠٧/٠٦، لە ئۆفیسی ئەکادیمیای ژنان بۆ سەرکردایەیی، ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن پێنجەم کۆبوونەوەی ئاسایی سازکرد.
بەرنامەی کۆبوونەوەکە لەسەر ئەم تەوەرانە بوو:-
1. راسپاردنی بەشی کارگێری، چالاکییەکان، بە ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتی لە ٩ی٨ی٢٠٢٥.
2. پێشکەشکردنی پلانی ئامادەکراوی بەشەکان لە پێناو دەوڵەمەندکردنی پلانەکان و نیشاندانی ئەو ئەرکانەی جێبەجیکراون.
3. ئامادەکردنی پرۆفایلی فیدراسیۆن و زیاتر ناساندنی لە ڕێگەی (بروشوور، وێبسایت، پەڕەی سۆشیال میدیا).
4. ئامادەکردنی پۆلەسی تایبەت بە هەموو جۆرە هەراسانکردنێک.
5. ئامادەکردنی وەرەقەی ئاسانکار، بۆ وەرگرتنی ئەندامی نوێ (ڕێکخراو و چالاکوان)، لەسەر بنەمای پەیڕەو و ڕێبەر.








