ئەمڕۆ ٠١-١٠-٢٠٢٥ شاندێکی فیدراسیۆن، سەردانی بەڕێز (د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی) کرد، بە مەبەستی پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی (پرۆژەی ڕووناکی لە نێوان ئامانجە ڕاگەیەندراوەکان و نیگەرانییە ڕاستەقینەکاندا).
ڕێکخەری فیدراسیۆن، ئاماژەی بە وردەکاری هەوڵەکەیاندا و داوایکرد، لە ڕێگەی پارێزگارەوە ڕاپۆرتەکا بگاتە وەزارەتی کارەبا و تیمی ڕووناکی لە ئەنجوومەنی وەزیران و ئەوانیش وەک سەرۆکی یەکەی کارگێڕی پشتگیری لە پێشنیارەکانی ڕاپۆرتەکە بکەن.
پارێزگاری سلێمانی، پشتیوانیی خۆی بۆ ڕاسپاردە و پێشنیازەکانیان دەربڕی و ڕایگەیاند بەفەرمیی ڕاپۆرتەکەیان پێشکەشی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.
شاندی فیدراسیۆن پێکهاتبوون لە بەڕێزان:-
شۆڕش ئەمین
بابان جەعفەر
هەڵشۆ عەبدولفەتاح
دڵسۆز زەنگەنە
ئەشواق نەجیب
ئارام کەمال
گۆران سابیر








