ڕۆژی چوارشەمە، ڕێککەوتی (٢٠٢٥/٨/٢٧) شاندێکی فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، سەردانی شاری هەڵەبجەی کرد و لەگەڵ هەردوو (تۆڕی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە و سەکۆی هاودەنگی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە) کۆبوونەوە.
ئامانجی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆ بوو لەسەر بنەمای باوەڕی هاوبەش بە بەهاکانی دیموکراسی، مافی مرۆڤ، سەروەریی یاسا، و گرنگیی کاری پێکەوەیی بۆ بەهێزکردنی کۆمەڵگەی مەدەنی و واژووکردنی لێکتێگەیشتنی لەسەر ئەو باوەڕانە.
ئەم هەنگاوانە، لە پێناو دانانی چوارچێوەیەکی گشتییە بۆ هەماهەنگی و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو لا، بەمەبەستی پاڵپشتیکردن و بەهێزکردنی کاری هاوبەشی ڕێکخراوەکان و تۆڕەکان.














