گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەی ڕووناکی و گرفتەکانی دەکرێت

گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەی ڕووناکی و گرفتەکانی دەکرێت

فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، میوانداری ژمارەیەک کەسایەتی شارەزای حکومی و نا حکومی کرد، بۆ گفتوگۆیەک لەسەر لایەنە بەهێز و لاوازەکانی پرۆژەی ڕووناکی.

رۆژی چوارشەممە، (٢٠٢٥/٠٧/٠٩) لە هۆڵی ڕێکخراوی ئازادبوون لە سلێمانی، فیدراسیۆن ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، میوانداری کرد لە بەرێزان (بەهرە هەمزە، سیروان محەمەد، لوقمان محەمەد) لە بەڕێوەبەراتی گشتی کارەبای سلێمانی، (مەریوان محەمەد، هەردی فەتاح) خاوەن مۆلیدە، (سەلام قەزاز، بریکاری پیشووی وەزارەتی کارەبای عێراق، کامل محەمەد، بریکاری پێشووی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان)، (فازڵ کەریم بەرێوەبەری کۆمپانیای پلان)، کە خاوەن ئەزموونن لە کەرتی کارەبا، (جوانڕۆ مستەفا، چالاکوانی مەدەنی). میوانان ماوەی سێ کاژێر گفتوگۆیان کرد و تەواوی بەڵگەکانیان لەسەر لایەنی بەهێز و لاوازی پرۆژەکە خستەڕوو.1

فیدراسیۆن ئەم پێشچالاکییەی ئەنجامدا بەمەبەستی بەچاوڕوونی ئەندامان، بۆ درووستکردنی نەخشەڕێگایەک بۆ ئەنجامدانی فشار لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەکان بە ئامانجی، کەمکردنەوەی نرخ و لەبەرچاگرتنی ئاستی بژێوی خةڵکی کوردستان، بە تایبەتی توێژی کەم داهات.

  1. ↩︎
Baban Jaafar وێنۆچکە