ئەمڕۆ یەکشەممە، (20/07/2025) لە ئۆفیسی ڕێکخراوی ئازادبوون لە سلێمانی، نوێنەری ڕێکخراوەکانی ناو فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، بەشداریان لە یەکەم رۆژی ڕاهێنانێکی بەرزکردنەوەی توانای ئەندامان کرد.
بەشی سەرچاوەمرۆییەکانی فیدراسیۆن، لە چوارچێوەی پلانی ساڵی (٢٠٢٥-٢٠٢٦) ، یەکەم خولی بەرزکردنەوەی توانای ئەندامانی سازکرد، کە ماوەی دوو رۆژ، بەردەوام دەبێت.
لە رۆژی یەکەمدا، ڕاهێنەر (سەلام عومەر) بەوردی باسی لە پرۆسەی کۆکردنەوەی پارە (fundrasing)کرد، تیایدا باس لەو ژینگەیە کرا کە دەبێتە هۆی باشترین کەش بۆ باشتر بەدەستهێنای یەکێک یان هەموو سەرچاوەکانی دارایی و مرۆیی.
لە رۆژی دووەمدا، ڕێکخەری فیدراسیۆن (بابان جەعفەر) باسی لە پرۆسەی ئامادەکردنی پلانی ستراتیژی و قۆناغە بەراییەکان و قۆناغەکانی دوای پلانەکە، کرد.

















