کۆبوونەوەی تیمی فیدراسیۆن و بەڕێوەبەری نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت

کۆبوونەوەی تیمی فیدراسیۆن و بەڕێوەبەری نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت

 
 

رۆژی 27-07-2026 تیمی فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، لە شاری سلێمانی لەگەڵ بەرێز عەتا محەمەد، بەرێوەبەری نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبۆیەوە، بەمەبەستی گفتوگۆکردن بۆ ئامادەکاری بەستنی کۆڕبەندی هاودەنگی بۆ شاری چەمچەماڵ، هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر چۆنێتی رێکخستن و بەستنی کۆڕبەندەکە کرد، بە بەشداری کەسایەتی و چالاکوانانی چەمچەماڵ و ناوچەکانی تر و لایەنە پەیوەندیدارەکان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن.
بڕیارە بەم زوانە فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، بە هاوکاری ئیدارەی چەمچەماڵ و چالاکوانان و خەمخۆرانی شارەکە کۆڕبەندێکی فراوان وەک هاودەنگیەک بۆ شاری چەمچەماڵ ببەستێت، کە تیایدا گرفتەکان و رێگرییەکان تاوتوێ بکرێن و نەخشەڕێگای چارەسەر بخرێتە روو، دواتر بەدواداچوون بۆ راسپاردەکان بکرێت.
بەڕێوەبەری نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، هەموو پشتیوانیەکی خۆی بۆ بەستنی کۆربەندەکە دەربڕی لە پێناو ئەنجامدانی کارێکی باش و گەیشتن به ئەنجامی باش.
فیدراسیۆن وێنۆچکە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *