تیمی فیدراسیۆن لەگەڵ پارێزگاری سلێمانیدا کۆبوەوە

تیمی فیدراسیۆن لەگەڵ پارێزگاری سلێمانیدا کۆبوەوە

لە چوارچێوەی ئامادەکاریەکان بۆ بەستنی کۆڕبەندی هاودەنگی بۆ چەمچەماڵ، رۆژی ٢٧-٠٧-٢٠٢٦ تیمی فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە شاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگا لەگەڵ بەڕێز دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی کۆبوەوە.
 

لە کۆبونەوەکەدا باس لە وردەکاری بەستنی کۆڕبەندی هاودەنگی بۆ چەمچاماڵ کرا، کە بڕیارە فیدراسیۆن بەم زوانە لە شاری چەمچەماڵ بە مەبەستی گفتووگۆ کردن لەسەر رەوشی قەزای چەمچەماڵ رێکی بخات، پارێزگاری سلێمانی، پشتیوانی خۆی بۆ کۆڕبەندەکە نیشاندا و ئاماژەی بەوە کرد، وەک پارێزگای سلێمانی پشتیوان دەبن بۆ سەرخستنی کۆڕبەندەکە، هاوکات پشتیوانی ئەم جۆرە کارانە دەکەن لە پێناو بەهێزکردنی رۆڵی کۆمەڵگەی مەدەنی و بەشداری کردنی خەڵک لە بڕیاردان و خستنەڕووی کێشە و کەمووکوڕیەکان و دۆزینەوەی چارەسەر بۆیان.
فیدراسیۆن وێنۆچکە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *