ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن کۆدەبێتەوە

ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن کۆدەبێتەوە

ڕۆژی سێ شەممە، ٢٠٢٥/٠٥/١٣، لە ئۆفیسی ڕێکخراوی ئازادبوون، ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن یەکەم کۆبوونەوەی لە خولی نوێ بۆ چەند پرسێک سازکرد.

تەوەری یەکەم، تایبەت بوو بە پێشکەشکردنی سوپاس و پێزانین بە هەریەک لە بەڕێز (شۆخان ئەحمەد) لەپای خزمەتەکانی پێشووی وەک ڕێکخەر و بەردەوامیان لە خولی نوێی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن. میوانداری هەریەک لە بەڕێزان (کارزان فازڵ، لە سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ (DHRD) و ئارام کەمال لە ڕێکخراوی کوردستان بۆ هەموان) لەپای خزمەتەکانی پێشوویان وەک ئەندامی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن لە نێوان ساڵانی (٢٠٢٣-٢٠٢٥) بەردەوامیان لە ئەنجوومەنی گشتی فیدراسیۆن.

تەوەرەکانی تر تایبەت بوو بە گفتوگۆ لەسەر پلان و ستراییژی کارکردن و تەواوکردنی ڕێکارە پەیڕەوییەکان لە دوای کۆنفرانس، بۆ ئەو مەبەستەش ڕێکاری پێویست گیرایەبەر.

Baban Jaafar وێنۆچکە