ڕۆژی پێنچ شەممە، (٢٠٢٥/٠٩/١١) شاندێکی فیدراسیۆن لە پێکهاتبوون لە (بابان جەعفەر، هەڵشۆ عەبدولفەتاح، ڕێباز کەمال، پێشەنگ محەمەد، گۆران سابیر)، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی کرد، بە مەبەستی گفتوگۆ لەسەر ڕاپۆرتی ئامادەکراوی فیدراسیۆن لەسەر پڕۆژەی ڕووناکی.
شاندی فیدراسیۆن لە لایەن بەڕێزان (ئەنوەر حەمەسعید) بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی و (لوقمان مەحمود) پێشوازی کران. پاشان بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی، چەند ڕوونکردنەوەیەکی پێویستی لەسەر کۆی پڕۆژەکە خستەڕوو، دواتر ژمارەیەک تێبینی لەسەر ڕەشنووسی ڕاپۆرتەکەی فیدراسیۆن پێشکەشکرد.
دواتر شاندی فیدراسیۆن، سوپاسی بەڕێوەبەری گشتی و ئەندامانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی کرد، بۆ بەشداری فراوان و بەسوودیان لەمێزگردی فیدراسیۆن و پاشان پێشکەشکردنی تێبینییەکانیان لەسەر ڕەشنووسی ڕاپۆرتەکە.
دواتر ڕایانگەیاند، فیدراسیۆن لەگەڵ ڕێکخراوە هاو ئامانجەکانی تر، لە هەرێم کوردستان کاردەکەن، بۆ پێشکەشکردنی پێشنیاری و ڕاسپاردەی گونجاو لە پێناو سەرکەوتنی پڕۆژەی ڕووناکی و پڕکردنەوەی کەلێنەکان، بە شێوەیەک شایستەی خەڵکی کوردستان و داهاتی خێزان بێت.










