ئەمڕۆ سێ شەممە، (٢١ /٩/ ٢٠٢٥) ئەنجوومەنی بەدواداچوونی فیدراسیۆن، دووەم کۆبوونەوەی لە ئۆفیسی ئەکادیمیای ژنان بۆ سەرکردایەتی لە عێراق ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا، بە تێکڕای دەنگ بەڕێز (کنێر عەبدوڵڵا) وەک ڕێکخەری ئەنجوومەنی بەدواداچوون دەستنیشان کرا.
پاشان بەگشتی باس لە بارودۆخی کۆمەڵگەی مەدەنی کرا و جەخت لەسەر ڕۆڵ و کاریگەری فیدراسیۆن کرایەوە و چەند ڕاسپاردەیەک پێشنیازکران بۆ ئەوەی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجوومەنی بەدواداچوون کاریان لەسەر بکات.
ئەندامانی ئەنجوومەنی بەدواداچوون، پێکهاتوون لە بەڕێزان:-
١- کنێر عەبدوڵڵا
٢- ڕووناک ڕەفیق
٣- ئاوات محەمەد
٤- شۆڕش ئەمین
٥- سالار فەتاح
٦- فەرەیدون حەسەن
٧- قەیسەر ڕەحمان









