رۆژی دووشەممە (٢٠٢٥/١٢/٠٩)، ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی فیدراسیۆن، لە ئۆفیسی پارێزەر (ئەشواق نەجیب) ئەندامی ئەنجوومەنی گشتی فیدراسیۆن، کۆبوونەوەی ئاسایی مانگانەی ئەنجامدا.
پاش گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکی ناوخۆیی، تاوتوێی هەنگاوەکانی ڕاپۆرتی ساڵانەی فیدراسیۆن کرا، کە لەلایەن لیژنەیەکەوە کاری لەسەر ئەکرێت.
پاشان بۆ پرسی هەواڵی تەندرووستی، سەردانی خاتوو (شۆخان حەمەڕەشید، ئەندامی ئەنجوومەنی بەرێوەبردنی فیدراسیۆن)، کرا و چەپکە گوڵی هاوڕێیانی فیدراسیۆنی پێشکەشکرا.










