ڕۆژی سێ شەممە، ٢٠٢٥/٠٩/٠٩، لە ئۆفیسی ڕێکخراوی دابین بۆ گەشەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ، ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن حەوتەم کۆبوونەوەی ئاسایی سازکرد.
بەرنامەی کۆبوونەوەکە لەسەر ئەم تەوەرانە بوو:-
١-ڕاپۆرتی بەشەکان دەربارەی کارەکانیان بۆ جێبەجێکردنی پلانی وەرزی دووەم. لە (١ی ئاب بۆ ٣١ی تشرینی یەکەم).
٢-کارکردن بۆ پلانی کۆکردنەوەی ئەرشیفی فیدراسیۆن.
٣-گفتوگۆ و بڕیاردان لەسەر پێشنیارەکانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتی.
٤-دیاریکردنی ئەو کەس و لایەنانەی لەم وەرزەدا سەردان دەکرێن لە چوارچێوەی پلانی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی فیدراسیۆن.
٥- دانانی لیژنەیەکی تایبەت بۆ ئامادەکاری لەسەر ڕاپۆرتی ساڵانەی فیدراسیۆن.
٦-بڕیاردان لەسەر چالاکی دووەمی پرۆژەی ڕووناکی.








