لە چوارچێوەی ستراتیژیەتی فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، بۆ بەهێزکردنی توانای ئەندامەکانی، راهێنانێکی تایبەت لەسەر چۆنێتی ئامادەکردنی راپۆرت بە پێی ستانداردە نێودەوڵەتیەکان و نوێترین تەکنیکی سەردەم رێکخرا.
رۆژی ١٥ی نیسان، لە ئۆفیسی رێکخراوی ماڵی سەرکەوتن لە شاری سلێمانی، فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، راهێنانێکی ئاست بەرزی لەسەر چۆنێتی ئامادەکردنی راپۆرت و گرنگی راپۆرت لە کاری رێکخراوەییدا رێکخست، راهێنانەکە لەلایەن راهێنەر دکتۆر بەختیار عەبدوڵا، بەڕێوەبرا، کە تیایدا بە وردی راهێنانی بە نوێنەر و کارمەندانی رێکخراوە ئەندامەکانی فیدراسیۆن کرد، دەربارەی گرنگی راپۆرت لە کاری رێکخراوەیی و چۆنێتی ئامادەکردنى راپۆرت بە شێوەیەکی زانستی و ستانداردی نێودەوڵەتی.
لە چوارچێوەی ئەو ستراتیژیەتەی کە فیدراسیۆن بۆ پەرەپێدانی ئەندامەکانی خۆی دایڕشتوە، ئەمە سێیەمین راهێنانە لەماوەی کەمتر لە یەکساڵدا رێک دەخرێت، فیدراسیۆن بەردەوام دەبێت لە پێشخستنی توانای ئەندامەکانی خۆی و ئەندامانی رێکخراوەکانی دەرەوەی فیدراسیۆن، لە پێناو هێنانە کایەی کۆمەڵی مەدەنی مۆدێرن لە هەرێمی کوردستان کە توانای وەڵامدانەوەی پێداویستیەکانی سەردەمەکەی هەبێت.



































وەڵامێک بنووسە