رۆژی ٢٣/٧/٢٠٢٦ ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، بە ئامادەبوونی زۆرینەی ئەندامەکانی، لە شاری سلێمانی لە ئۆفیسی رێکخراوی دابین، کۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی خۆی ئەنجامدا،
لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر چەندین تەوەر کرا، لەوانە، پێداچوونەوە بە بە بڕیارەکانی کۆبونەوەی مانگی پێشووی ئەنجومەنەکە، پرسی ئەندامێتی چەند رێکخراوێک کە داوایان کردبوو ببنە ئەندامی فیدراسیۆن، راهێنانەکانی بە هێزکردنی توانای ئەندامانی فیدراسیۆن، پرسی پرۆسەی هەڵسەنگاندنی ناوخۆیی فیدراسیۆن و ئەنجامدانی چالاکی فیدراسیۆن لە چەمچەماڵ لەسەر رەوشی خزمەتگوزاری شارەکە.
ئەندامانی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن بە وردی فگتوگۆیان دەربارەی ئەو پرسانە کرد و بڕیاری پێویستیان لە بارەوە درا







وەڵامێک بنووسە