ئەنجومەنی گشتی کۆبوونەوەی ئاسایی وەرزی ئەنجام دەدات

ئەنجومەنی گشتی کۆبوونەوەی ئاسایی وەرزی ئەنجام دەدات

رۆژی شەمە، ٩ی ئایاری ٢٠٢٦، ئەنجومەنی گشتی فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بە ئامادەبوونی زۆرینەی ئەندامەکانی، لە ئۆفیسی ڕێکخراوی ئاران بۆ پەرەپێدانی کلتوری مەدەنی لە شاری چەمچەماڵ کۆبوونەوەی وەرزی ئەنجامدا.

کۆبوونەوەکە هاوکات بوو لەگەڵ تێپەڕبوونی یەک ساڵ بەسەر بەستنی دوا کۆنفرانسی فیدراسیۆن کە مانگی ئایاری ساڵی رابردوو بەسترا و تیایدا پەیکەری نویێ فیدراسیۆن هەڵبژێردرا.

لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ کرا لەسەر ئەنجامی دوو قۆناغی خۆهەڵسەنگاندن کرا، کە فیدراسیۆن پێش ماوەیەک بۆ دەرکەوتنی ئاستی کارایی ئەندامەکانی ئەنجامی دا.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوەکرا بە فۆڕمی هەڵسەنگاندن و سەرنجەکان ئاڕاستەی بەشی تایبەتمەندکرا.

فیدراسیۆن وێنۆچکە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *