ئەنجومەنی بەرێوەبردن، کۆبوونەوەی مانگانەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

ئەنجومەنی بەرێوەبردن، کۆبوونەوەی مانگانەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

رۆژی یەکشەممە، رێکەوتی ٥ی نیسان، ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەده نی، کۆبوونەوەی ئاسایی مانگانەی خۆی لە ئۆفیسی ڕێکخراوی DHRD لە شاری سلێمانی ئەنجامدا.

لە کۆبوونەوەکەدا ئەندامانی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن، تاوتوێ پرسەکانی، پێداچوونەوە بە بڕیارەکانی کۆبوونەوەی پێشوو، (ئاراستەی کردنی راپۆرتەکان بۆ ئەنجومەنی بەدواداچوون)، پرسی داوای ئەندامێتی لە لایەن رێکخراو و کەسیاتیەکانەوە لە فیدراسیۆن، ڕاهێنانی ئەندامان، پرسی پرۆسەی خۆهەڵسەنگانی ئەندامان و بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد و بڕیاری پێویستیان لە بارەوەدرا.

فیدراسیۆن وێنۆچکە