ئەمڕۆ 12ی ئازاری 2026 ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، لە ئۆفیسی ڕێکخراوی ئازادبوون، لە شاری سلێمانی کۆبوونەوەی مانگانەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا، کە تیایدا چەند پرسێکی گرنگی تاوتوێ کرد و بڕیاری لە بارەوە دان.
لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار لەسەر پلانی خۆ هەڵسەنگاندنی ئەندامانی فیدراسیۆن و پلانی هەڵسەنگاندنی ئەندامانی فیدراسیۆن درا، هەروەها تاوتوێی ئەنجامدانی خولی ڕاهێنانی پێشکەوتوو بۆ ئەندامانی فیدراسیۆن و چالاکوانانی دەرەوەی فیدراسیۆن کرا، کە بڕیارە دوای جەژنی رەمەزان ئەنجام بدرێت.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا ئەندامانی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن، گفتوگۆیان لەبارەی بارودۆخی ناوچەکە کرد و بڕیاردرا فیدراسیۆن چەند چالاکییەک ئەنجام بدات بە بەشداری کەسانی پسپۆر بۆ قسەکردن لەسەر ئاڵنگاری و مەترسیەکان و پلانی خۆ لادان و کەمکردنەوەی زیان.








وەڵامێک بنووسە