رۆژی ١٣ی نیسان، لە ئۆفیسی ڕێکخراوی ئازادبوون لە شاری سلێمانی، بە بەشداری سەرجەم ئەندامان و رێکخەری فیدراسیۆن، ئەنجومەنی بەدواداچوونی فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، کۆبونەوەی تایبەتی خۆی ئەنجامدا، کە تایبەت بوو بە پرسی پرۆسەی هەڵسەنگاندنی ناوخۆیی فیدراسیۆن.
لە کۆبوونەوەکەدا ئەندامانی ئەنجومەنی بەدواداچوون و رێکخەری فیدراسیۆن، میکانیزمەکانی پڕۆسەی هەڵسەنگاندنی ناوخۆیی فیدراسیۆنیان تاوتوێ کرد و بڕیاری گونجاویان لەبارەوە دا.
دوای ساڵێک لە بەستنی دواین کۆنفراس، فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، هەڵسەنگاندنی گشتی ناوخۆیی ئەنجام دەدات، بۆ ئەوەی ئاستی کارایی فیدراسیۆن و چالاکیی ئەندامانی دەربکەوێت و دانانی پلان و رێوشوێنەکانی داهاتوو ئاسانتربن.










وەڵامێک بنووسە